په‌رله‌مانی عێراق عێراق بڕیاریدا له‌باره‌ی كێشه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه، میوانداری وه‌زیرانی نه‌وتی عێراق و سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه بكات بۆ په‌رله‌مان.
ئاوێنه: فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، په‌رله‌مان بڕیاریداوه به میوانداریكردنی وه‌زیری نه‌وتی عێراق و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم و بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ كاروباری ده‌رهێنان و بریكاری وه‌زیری نه‌وت بۆ كاروباری دابه‌شكردن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ بكات بۆ دانیشتێك كه بڕیاره سه‌عات 9ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، میواندارییه‌كه له‌باره‌ی میكانیزمی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته له‌ڕێگه‌ی هێڵی بۆرییه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی.