فراكسیۆنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان، فراكسیۆنی سادقون، بزوتنه‌وه‌ی بابلیۆن دژایه‌تی خۆیان بۆ مه‌رجه‌كانی هه‌رێم له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه راده‌گه‌یه‌نن.
ئاوێنه: فراكسیۆنی سادقون له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردوه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه‌و به "پێشێلكردنێكی مه‌ترسیداری ده‌ستوری عێراقی" ناوبردوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی سادقون، مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بریتین له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاركردن به سیستمی ئه‌سیكۆدا، دابینكردنی دۆلار به نرخی ره‌سمی بۆ بازرگانانی هه‌رێم، گه‌ره‌نتیكردنی ئاسایشی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ گرێبه‌ستكردنی وه‌زاره‌تی كاره‌بای فیدراڵ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هه‌رێم بۆ دابینكردنی كاره‌با.
فراكسیۆنی سادقون جه‌ختی كردۆته‌وه، په‌كخستنی هه‌نارده‌ی نه‌وت یاخود به‌كارهێنانی وه‌كو كارتێكی گوشاری سیاسی، زیانگه‌یاندنی راسته‌وخۆیه له ئابوریی نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق.
هه‌روه‌ها فراكسیۆنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، هه‌ڵوێستێكی نابه‌رپرسانه‌ی ده‌ربڕیوه و ئامانج لێی تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان له‌م دۆخه نائاساییه‌ی كه عێراقی پێداتێپه‌ڕده‌بێت.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتنی حكومه‌تی فیدراڵیدایه به‌پێی ده‌ستور. ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، جێبه‌جێكردنی سیستمی ئه‌سیكۆدا، رێكارێكی پابه‌ندییه به‌گوێره‌ی ده‌ستور له پلاندانان و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كان له‌نێویشیاندا ده‌روازه‌كانی هه‌رێم.
وتوشیه‌تی، داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین پێداچونه‌وه به هه‌ڵوێسته‌كه‌یدا بكات و پابه‌ندبێت به مه‌ركه‌زیه‌تی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه.
هه‌روه‌ك بزوتنەوەی بابلیون-یش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هێزە سیاسیەكانی بەغدا ئەم هەڵوێستەی حكومه‌تی هه‌رێم لەم قۆناغە هەستیارەدا لەبیرناكەن. جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه هەر زیان گەیاندێك بە دەوڵەت لە کاتی گونجاو‌دا لێپرسینەوەی سیاسی و یاسایی لەسەر دەکرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، تۆمەتباركردنی بەغدا بە سەپاندنی گەمارۆی ئابوری یان بێدەنگبون بەرامبەر هێرشەکان؛ وتەی ناپەسەند و نا بەرپرسانەیە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بەغدا دەسەڵاتی دەستوریی بەرزترینە لە بەڕێوەبردنی سامانی سیادیی عێراق و هەر هەوڵێک بۆ تێپەڕاندنی شکاندنی ئاشکرای دەستور و یاساکانە.