عێراق بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی بەدیلی هەرێم دەدۆزێتەوە
  2026-03-16     

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، بۆ هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی پشت بەهێڵی گواستنەوەی نەوتی کەرکووک- تورکیا دەبەستن، بەبێ ئەوەی نەوتەکە بە هەرێمی کوردستاندا تێپەڕببێت.

ئاوێنە: حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت بۆ ڕۆژنامەنووسان دوای و ئاشکرای کرد ڕێگایەکی دیکەیان دۆزیووەتەوە و پێویستیان بە هەرێم نابێت.

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە دوای داخستنی گەرووی هورمز  پەنا بۆ ڕێگەیەکی تر دەبات بۆ ئەوەی نەوت هەناردەی تورکیا بکات، ئەویش ڕێگەی هێڵی گواستنەوەی کەرکووک-تورکیا یە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا کارەکانی تەواو دەبێت و ئەوەش وادەکات نەوتەکە بە هەرێمی کوردستاندا تێپەڕ نەبێت.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر عیراق ڕۆژانە بڕی ٣.٤ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە ڕێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە هەناردە دەکرد، بەڵام دوای داخستنی گەرووی هورمز ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمیکردوەو لەئێستا ڕۆژانە بڕی ١.٥ بۆ١.٦ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت.

حەیان عەبدولغەنی ڕوونیشیکردەوە، پاڵاوگەکانی عێراق ڕۆژانە لەنێوان ١٤٠٠ بۆ ١٥٠٠ تۆن LPG بەرهەمدەهێنن، هەروەها ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ تۆن غاز لە باکوورەوە بەرهەمدەهێنن، دەشڵێت: بەکارهێنانی ڕۆژانەی غازی چێشتلێنان نزیکەی ٦ هەزار تۆنە، لەکاتێکدا کۆمپانیای غازی باشوور بە هاوکاری لەگەڵ شێڵ، چوار هەزار تۆنی دیکە بەرهەمدەهێنێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×