ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، له هێرشێكی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كیان له قه‌زای قائیم له پارێزگای ئه‌نبار، شه‌ش چه‌كداریان كوژراون و چوار چه‌كداری دیكه‌شیان برینداربون.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، پێگه‌یه‌كی ئه‌مینیان له سنوری قه‌زای قائیم له پارێزگای ئه‌نبار له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردومان كراوه‌و به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له هێرشه‌كه‌دا شه‌ش چه‌كداریان كوژراون و چوار چه‌كداری دیكه‌شیان برینداربون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا بنكه‌و پێگه‌كانیان له عێراق چه‌ند جارێك هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئه‌م هێرشانه ته‌نیا په‌رۆشیمان بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركیان له به‌رگریكردن له عێراق و پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن.