حزبوڵای عێراق كوژرانی به‌رپرسی ئه‌منیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند
  2026-03-16       315       

كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، كوژرانی ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند.

ئاوێنه‌: ئه‌بو حسێن حمێداوی، ئه‌مینداری گشتی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كوژرانی ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منیی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای راگه‌یاند.

ئه‌بو حسێن حمێداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌و موجاهید عه‌ساف له‌ جێگه‌ی ناوبراو وه‌ك به‌رپرسی ئه‌منیی نوێی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا دانراوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×