ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە شه‌ش رۆژ بكرێته پشوی فه‌رمی و رۆژی سێشه‌ممه 24ی (ئازا/3) ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا لە ڕۆژی چوارشەممەوە 18ی (ئازار/3)ی 2026 پشوی فەرمی دەستپێبکات تا ڕۆژی دوشەممە 23ی (ئازار/3)ی 2026، ڕۆژی سێشەممە 24ی (ئازار/3)ی 2026 دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانی پشوی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی دیارینه‌كردوه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ یاخود سبه‌ینێ به‌فه‌رمی رۆژانی پشو رابگه‌یه‌نێت.
به‌وته‌ی شاره‌زایانی بواری گه‌ردونناسی و فه‌له‌كناسی، رۆژی هه‌ینی 20ی (ئازار/3)ی 2026 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌بێت، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش له‌ناوچه جیاجیاكان، چاودێری بینینی مانگ ده‌كرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران