وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هه‌نارده‌ی غازی ئێران بۆ عێراق به‌ته‌واوه‌تی راگیرا.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌د مو‌سا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی عێراق وتی، له ئاكامی لێكه‌وته‌كانی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له‌ناوچه‌كه، سه‌عاتێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌نارده‌ی غازی ئێران بۆ عێراق به‌ته‌واوه‌تی راگیرا.
وتوشیه‌تی، به‌هۆی ئه‌وه‌وه كاره‌بای عێراق نزیكه‌ی 3100 مێگاوات كه‌می كرد.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، وه‌زیری كاره‌با فه‌رمانی داوه به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی ئه‌و غازه‌ی له‌ده‌ستدراوه له سوته‌مه‌نی جێگره‌وه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، له ده‌ستدانی 3100 مێگاوات به‌دڵنیایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی تۆڕی كاره‌با ده‌بێت.