محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌ی كردنه ئامانجی چه‌كدارانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی یاخود هیچ پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق قبوڵ ناكات.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەردانی بارەگای سەرۆکایەتی دەستەی حەشدی شەعبی کرد‌و لەلایەن سەرۆکی دەستەکە و سەرۆکی ئەرکانی دەستەکە و ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری یه‌كه جیاوازەکانی حه‌شد پێشوازیی لێ‌کرا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، سودانی لە میانەی سەردانەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت بەئامانجگرتنی چەکدارانی هێزەکانی حەشدی شەعبی یان پێکهاتەکانی تری هێزە چەکدارەکانمان قبوڵ ناکات.
سودانی وتوشیه‌تی، تۆمەتبارکردنی حەشدی شەعبی بە مامەڵەکردن لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت و یاسا، یان لە نەزانییەوە سەرچاوەی گرتوه یاخود چه‌واشه‌كارییه‌كی بە ئەنقەست و ئامانجداره.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بەپێچەوانەی ئەو زانیارییە چەواشەکارانەی کە لەبارەی پێکهاتەکانی حەشدی شەعبییەوە بڵاوده‌كرێنه‌وه، ئه‌مڕۆكه حه‌شدی شه‌عبی هێزێکی سه‌ره‌كییه کە لە چوارچێوەی دەستورو یاسادا کاردەکات و پابەندیشه بەو فەرمانانەی کە لە لایەن لایەنە فه‌رمییه‌كانه‌وه دەردەچن.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، پاراستن و پشتیوانیكردن له حەشدی شەعبی ئەرکی هەموانە، چونکە سیمبولی قوربانیدان و وه‌فادارییه.
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی، كۆمه‌ڵێك ئاڵه‌نگارییمان له‌به‌رده‌مدان، حەشدی شەعبيش به‌شێكه له سیستمی ئه‌منی بۆ ڕوبەڕوبونەوەو تێپەڕاندنی ئەم ئاڵه‌نگارییانه.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جەختیشی له به‌رده‌وامی هێزە ئەمنییەکان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان كردۆته‌وه لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕێگری‌کردن لە هەر لایەنێک بیەوێت عێراق ڕاکشێتە ناو شه‌ڕی ئێستای ناوچەکەوه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیان له پاراستنی دامه‌زراوه گرنگه‌كان و باره‌گاكان و نێرده دیپلۆماسییه‌كان.