سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق ئيدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران دەکات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق هێڵی سورن و هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبیش ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لە وتاری جەژنی رەمەزاندا لە بەغدا وتی، ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه ده‌كه‌ن كه ده‌كرێنه سه‌ر ئێران.
وتیشی، ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر ئێران، ره‌تكراوه‌ن و هیچ پاساوێکیان نییە.
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه جه‌ختی كرده‌وه "سەقامگیریی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە داواکارییەکی بنەڕەتییە و ناکرێ سازشی لەسەر بکرێ، چونکە خوێن و ئایین و داهاتومان یەکە و بێدەنگ نابین لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتێکی عەرەبی یان ئیسلامی."
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی عێراق، عەمار حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە "ئاسایش و بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق هێڵی سورن" و وتی "ئەو سەقامگیرییەی بە خوێنی شەهیدان هاتوەتە دی، نابێت بکرێتە قوربانی. ئێمە هەر هێرشێک بۆ سەر سەروەریی وڵات و دامەزراوە سەربازییەکان، بەتایبەتی حەشدی شەعبی رەتدەکەینەوە."
عەمار حەکیم داوای خێراکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق کرد و ئاماژەی وتی"ئیدی کاتی ئەوە هاتوە لە بازنەی چاوەڕوانی بێینە دەرەوە بۆ بازنەی کارکردنی بەرپرسانە. ئێمە هەمو رێگەیەکی دەستوری دەگرینەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم داخرانە سیاسییە و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە بتوانێت خزمەتی گەل بکات."