ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، گروپه له‌یاساده‌رچوه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گاكه‌یان له به‌غداو له ئاكامدا ئه‌فسه‌رێكییان كوژراوه.
ئاوێنه: ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌عات 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، باره‌گای ده‌زگاكه‌یان له به‌غدا روبه‌ڕوی هێرشێكی تیرۆریستی بۆته‌وه كه له‌لایه‌ن گروپه له‌یاساده‌رچوه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ئه‌فسه‌رێكیان كوژراوه.
ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی عێراق جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیانه توندتر‌و سورتریان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شوێنپێهه‌ڵگرتنی ئه‌نجامده‌ران و به‌رپرسانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌و ده‌ستگیركردنیان و راده‌ستكردنیان به دادگا تا سزای ره‌وای خۆیان وه‌ربگرن.