گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رۆژێكدا 21 بە بەکارهێنانی دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
ئاوێنە: گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا 21 ئۆپەراسیۆنی سەربازییان ئەنجامداوەن کە بنکە و بەرژەوەندییەکانی "داگیرکاری" لە وڵات و ناوچەکەدا کردوه‌تە ئامانج، ئەوەش لە کاتێکدایە کە گرژییە ئەمنییەکانی ناوچەکە پەرەی سەندوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، چەکدارەکانی ئەو هێرشانەیان بە بەکارهێنانی دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک ئەنجامداوە، ئەو ئۆپەراسیۆنانە لە وەڵامی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەدایە.
گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە چەند گروپێکی چەکداری شیعە پێكهاتوه و لایه‌نگری كۆماری ئیسلامی ئێرانه و له‌وه‌ته‌ی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردوه ئه‌و گروپه هێرشی به‌رده‌وام ئه‌نجامده‌دات.
28ی شوباتی ئه‌مساڵ هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكرد و له به‌رامبه‌ریشدا ئێران هێرش ده‌كاته سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌و دو وڵاته له ناوچه‌كه‌دا، له‌وكاته‌شه‌وه گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق كه سه‌ر به ئێرانن به به‌رده‌وامی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا.