ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی ناوەند حەشدی شەعبی سەرپشککرد کە وەڵامی ئەو هێرشە سەربازییانە بداتەوە کە بارەگاکانیان دەکەنە ئامانج.
ئاوێنە: ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڕیاریدا، حەشدی شەعبی و دەزگا ئەمنییەکانی تری سەرپشکن کار بە بنەمای "مافی وەڵامدانەوە و بەرگری لە خۆکردن" بکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشە سەربازییانەی کە بارەگاکانیان دەکەنە ئامانج.
ئەنجومەنەکە لە بڕیاری دووەمدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەمنییەکان جێبەجێبکەن؛ داوە و، بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان و نێردە دیپلۆماسییەکان، هەروەها ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی کە سەر بەوانن بکەن.