چوارچێوەی هەماهەنگی لە یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران شکستی هێنا
  2026-03-25     

شەوی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی ۱٦٦ـەمین کۆبوونەوەی بەپەلەی خۆی لە کۆشکی حکومەت ئەنجامدا، کە تێیدا چەند پرسێکی هەستیاری ناوخۆیی و ناوچەیی تاوتوێ کران، بەڵام سەرەڕای وەسفکردنی کۆبوونەوەکە بە "یەکلاکەرەوە"، بەشداربووان نەیانتوانی لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق بگەنە ڕێککەوتن.

ئاوێنە: ​بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و بەرپرسی دەستەی حەشدی شەعبی بەڕێوەچوو. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ ئیدانەکردنی هێرشە بەردەوامەکانی سەر هێزە چەکدارەکان و حەشدی شەعبی، کە وەک "پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراق" ناوزەند کران.

​لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی دەربڕی، کە تێیدا هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی سەرپشک کراون لە وەڵامدانەوە و بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر هەر هێرشێک. هاوکات، ئیدانەی بە ئامانجگرتنی دامەزراوە دەوڵەتییەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانیان کرد و جەختیان لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند دژی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە کردەوە.

​لەسەر ئاستی مرۆیی و ناوچەیی، چوارچێوەی هەماهەنگی هاوسۆزی خۆی بۆ گەلانی ئێران و لوبنان دووپاتکردەوە و داوای کرد ئەو هاوسۆزییە لە چوارچێوەی چالاکی جەماوەری و دەستپێشخەریی یارمەتییە مرۆییەکاندا ڕەنگ بداتەوە.

​سەرەڕای ئەم هەڵوێستە سیاسی و ئەمنییانە، گرێکوێرەی دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران وەک خۆی مایەوە و کۆبوونەوەکە نەبووە مایەی کۆتاییهێنان بەو بنبەستە سیاسییەی کە چاوەڕوان دەکرا تێپەڕێنرێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×