گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێرشەکانیان بۆ سەر ئەمریکا و ئیسرائیل چڕتر دەکەنەوە
  2026-03-26     

​لە پەرەسەندنێکی نوێی ئەمنیدا، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و لوبنان قۆناغێکی نوێی هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕاگەیاند، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئامادەیی سەربازیی ئەمریکا و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.

ئاوێنە: ​​ئەبومەهدی جەعفەری، وتەبێژی گرووپی چەکداری "سەرایا ئەولیا دەم"، لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا هۆشداریی توندی دایە وڵاتانی ناوچەکە و ڕایگەیاند، کە هێزەکانی "مقاوەمەی ئیسلامی" تەواوی بوونی سەربازیی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و ئوردن دەکەنە ئامانج.

​جەعفەری ئاماژەی بەوە کرد کە پلانی ئەمریکا بۆ جێگیرکردنی ٥٠٠٠ سەربازی نوێ لە ناوچەکە، پاڵنەر دەبێت بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی ئەو هێزانە چڕتر بکەنەوە. هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو هێرشانەی پێشتر کراونەتە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە بنکەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی وڵاتانی کەنداو و ئوردنەوە ئەنجام دراون.
​

​لەلایەکی دیکەوە، حزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاند کە لە کاردانەوەی "کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل و وێرانکردنی ژێرخانی لوبنان"، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی مووشەکیی گەورەیان کردووەتە سەر بارەگای وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە ناوەندی تەلئەبیب. حزبوڵا دەڵێت ئەم هێرشە لە چوارچێوەی بەرگریکردنە لە گەلی لوبنان و وەڵامدانەوەی ئاوارەکردنی مەدەنییەکانە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×