باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆشدارییەکی نوێی سەبارەت بە ئەمریکییەکان لە عێراق بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، بەهیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق مەکەن و ئه‌گه‌ر له عێراقیشن به‌په‌له وڵاته‌كه به‌جێبهێڵن.
ئاوێنە: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه، "گروپە چەکدارەکان هێرشی بەرفراوانیان لە دژی هاوڵاتیانی ئەمریکی و ئامانجە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەستپێکردوە، ئامۆژگاری هاوڵاتیانی ئەمریکی دەکرێت دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "نێردەی ئەمریکا لە عێراق سەرەڕای فەرمانی ڕۆیشتن بە کراوەیی دەمێنێتەوە، بەمەبەستی هاوکاریکردنی هاوڵاتیانی ئەمریکا لە عێراق، تکایە بەهۆی بەردەوامی هەڕەشەی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی عێراق، مەچنە باڵیۆزخانەی بەغدا یان کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هاوڵاتیانی ئەمریکی ڕاوێژکاری گەشتیاری ئاستی چوارەم بیردەخاتەوە، گەشت بۆ عێراق مەکەن. ئامۆژگاری هاوڵاتیانی ئەمریکی دەکرێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە به‌غدا رونیكردوه‌ته‌وه، گروپه چه‌كداره‌كان شوێنەکانی پەیوەست بە ئەمریکایان لە سەرتاسەری عێراق کردوەتە ئامانج، و پێدەچێت دوبارە بیکەنەوە ئامانج، لەوانە دامەزراوە دیپلۆماسییەکان، بازرگانییەکان، ژێرخانی وزە و شوێنەکانی دیکە کە پێدەچێت پەیوەندییان بە ئەمریکاوە هەبێت، لەنێویاندا هەرێمی کوردستانیش.
ئه‌وه‌ش خراه‌وه‌ته‌ڕو، هەروەها فڕۆکەخانە بازرگانییەکان و ئەو هۆتێلانەشیان کردوه‌تە ئامانج کە خەڵکانی بیانی زۆر سەردانی دەکەن و لەوانەیە هەوڵی ڕفاندنی ئەمریکییەکان بدەن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، پێویستە هاوڵاتیانی ئەمریکی دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن، مانەوە لە عێراق مەترسیی بەرچاوی لێدەکەوێتەوە، "ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین و بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی نوێکارییەکان بۆ یارمەتیدانتان لە بڕیاردان سەبارەت بە سەلامەتیتان".
په‌یوه‌ست به ڕێگه‌كانی رۆیشتن له عێراق، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە به‌غدا ده‌ڵێت، "ڕێگه وشکانییەکان بۆ ئوردن، کوه‌یت، سعودیە و تورکیا کراوەن، بەڵام پێشبینی دەکرێت دواکەوتنی بەرچاو ڕوبدات، گواستنەوەی زەمینی ناوخۆیی بەردەستە. ئامۆژگاری ئەمریکییەکان دەکرێت کە دەستبەجێ لە ڕێگەی ئەو ڕێگایانەوە بڕۆن".
له‌وه‌ته‌ی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردوه له 28ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه، ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیانی كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌جێبهێڵن، به‌هۆی مه‌ترسی كردنه ئامانجیان له‌لایه‌ن ئێران و گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه.