وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، درۆنێك له كێڵگه‌ی نه‌وتی مه‌جنون له سنوری پارێزگای به‌سره كه‌وتۆته خواره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بته‌قێته‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌عات 8:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، درۆنێك له كێڵگه‌ی نه‌وتی مه‌جنون له قه‌زای دێر له پارێزگای به‌سره كه‌وتۆته خواره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بته‌قێته‌وه‌و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه‌ش هیچ زیانێكی ماددی و گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه تایبه‌تمه‌نده‌كان چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه.