سروه محه‌مه‌د، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، دوای جوڵه‌ی نێو په‌رله‌مان و كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، بڕیار درا رۆژی 8ی نیسان، دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاوێنه: سروه محه‌مه‌د، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، رۆژی 8ی 4ی 2026 دیاریكرا بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی، دیاریكردنی ئه‌و رۆژه دوای ئه‌وه دێت كه 129 ئیمزا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه كۆكرایه‌وه‌و گوشار خرایه سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك دابنێن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
وتیشی، بڕیاره‌كه پاش كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، هاتوه.