ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لەلایەن چەکدارانەوە لە ناوەندی بەغدا ڕفێندرا
  2026-04-01     

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕۆژی سێشەممە (٣١ی ئازار)، هەواڵی ڕفاندنی ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لەلایەن چەکدارانی نەناسراو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان دوای وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی ڕفێنەرەکان، دەستگیرکراوە.

ئاوێنە: ​وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: ڕۆژنامەنووسێکی بیانی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا. دوای ڕاوەدوونان، ئۆتۆمبێلێکی ڕفێنەران لە کاتێکدا هەوڵی هەڵاتنیان دەدا، گەمارۆدرا و وەرگەڕا. هێزە ئەمنییەکان توانییان یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن و یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی لە تاوانەکەدا بەکارهاتبوو، دەستی بەسەردا بگرن.

​ئەو وەزارەتە هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی کەسانی تری تێوەگلاو لەم ڕووداوە و ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسە ڕفێندراوەکە بەردەوامە و لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە دەستیان پێکردووە.

​وەزارەتی ناوخۆی عێراق دووبارە جەختی کردەوە کە هیچ هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایش یان بەئامانجگرتنی میوانە بیانییەکان قبوڵ ناکات و ئاماژەی بەوە کرد کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئامادەباشیدا دەمێننەوە و بە توندی ڕووبەڕووی یاساشکێنان دەبنەوە و ڕادەستی دادگایان دەکەن.

​«ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکیی نیشتەجێی ئیتاڵیا»

​شایانی باسە کە شیلی کلیستۆن ژنە ڕۆژنامەوان کە ڕفێندراوە ئەمریکییە، بەڵام تەواوی ژیانی لە ئیتاڵیا بەسەر بردووە و بۆ ئاژانسێکی هەواڵی ئیتاڵی کار دەکات، جگە لەوەی وەک ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ (Freelance) لەگەڵ چەندین ماڵپەڕ و ڕۆژنامەی وەک «ئەلمۆنیتەر» کاردەکات دەکات.

​باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەغدا، لە ڕۆژان و هەفتەکانی ڕابردوودا بەردەوام هۆشداریی ئەمنی بۆ هاوڵاتیانی خۆی لە عێراق دەرکردووە و سەبارەت بە هەڕەشە زیادبووەکان، لەوانە مەترسی ڕفاندن، هۆشداری داوە.

​باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە کە لەم ماوەیەدا هێرش کراوەتە سەر هاوڵاتیانی ئەمریکی و بەرژەوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەوانە ژێرخانە هەستیارەکان. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە گرووپە چەکدارەکان کۆمپانیا و دامەزراوەکانی وزەی ئەمریکییان کردووەتە ئامانج و ئەگەری هەیە بەردەوام بن لە هێرشەکانیان.

​لە کاتی دەسپێکی جەنگ لە ئێران لە ٢٨ی شوباتەوە، گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ئەو هوتێلانەی بیانییەکانی تێدا نیشتەجێن و دامەزراوەکانی تری پەیوەست بە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، لەوانە هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×