وەزارەتی نەوت رایگەیاند "عێراق دەستیکردووە بەهەناردەکردنی نەوتی خاو بەتانکەر لەڕێگەی سوریاوە ، دوای زیاتر لە مانگێک لەدەستپێکردنی شەڕێک کە وێرانکاریی بەسەر بازاڕەکانی وزەدا هێانوە بۆ دەربازبوون لەداخستنی گەرووی هورمز".
ئاوێنە: عێراق وەک ئەندامێکی دامەزرێنەری وڵاتانی ئۆپێک، زۆر پشت بەهەناردەکردن دەبەستێت، کە نزیکەی لەسەدا ٩٠ی داهاتی بودجەکەی پێکدەهێنێت.
تا ئەو کاتەی کە ئێران گەرووی هورمزی داخست، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لەهێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، عێراق زۆربەی نەوتەکەی لەڕێگەی ئەم ڕێگا ستراتیژییە دەریاییەوە هەناردە دەکرد.
عێراقیش هاوشێوەی وڵاتانی هەناردەکاری تری نەوتی ناوچەکە کە دەوڵەمەندن بە نەوت، ناچار بووە بە دوای ڕێگای جێگرەوەدا بگەڕێت و لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی نەوت ڕایگەیاندووە "دەستیکردووە بە هەناردەکردنی نەوت بەتانکەر لەڕێگەی سوریای دراوسێیەوە". ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا "گواستنەوەی سەلامەت"ی نەوت مسۆگەر دەکات، هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، هەناردەکردنی بەتانکەر لەداهاتوودا زیاتر دەکات.
02/04/2026 14:44