نیویۆرك تایمز: حزبوڵا مه‌رجی خۆی بۆ ئازادكردنی رۆژنامه‌نوسه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ به‌ حكومه‌تی عێراق راگه‌یاندوه‌
  2026-04-02     

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه‌، حزبوڵای عێراقی له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ئه‌مریكییه‌ی كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو له‌ به‌غدا رفێندرا، داوای ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌ حكومه‌تی عێراق كردوه‌.

ئاوێنه‌: شێلی کیتلسۆن، رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكی، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو له‌ به‌غدا رفێندرا. رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، له‌زاری دو به‌رپرسی ئه‌منیی عێراقییه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆژی چوارشەممە نوێنەرانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا، پەیوەندییان بە بەرپرسانی حکومەتی عێراقەوە کردوە، داوای ئازادکردنی ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامانی میلیشیاكەيان كردوە كە دەستبەسەرکراون، لە بەرامبەر ئازادکردنی کیتلسۆن.

دو به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌كه‌یان وتوه‌، كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا، میلیشیایەکی بەهێزە لە عێراق و لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت کاردەکات.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لە مانگی ئازاری ساڵی 2023دا میلیشیاکان ئەلیزابێس تسورکۆڤ، خوێندکاری دکتۆرای زانکۆی برینستۆن و خاوەن رەگەزنامەی ئیسرائیلی و روسییان ڕفاند و زیاتر لە دو ساڵ بە بارمتەیان گرت و لەو ماوەیەدا ئەشکەنجە درا، پاشان ئازادكرا.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×