حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له هێرشێكی ئه‌مریكی-ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانیان له سنوری قه‌زای قائیم له پارێزگای ئه‌نبار، چه‌كدارێكیان كوژراوه و پێنج چه‌كداری دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: حه‌شدی شه‌عبی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌عات 5:10 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لیوای 45 له نزیك ده‌روازه‌ی سنوریی له قه‌زای قائیم له ئه‌نبار روبه‌ڕوی هێرشێكی ئه‌مریكی-ئیسرائیلی بوه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له هێرشه‌كه‌دا چه‌كدارێكی هێزه‌كانیان كوژراوه، هه‌روه‌ها پێنج چه‌كداری دیكه‌ش برینداربون كه یه‌كێكیان كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه.