پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ده‌روازه‌ی شه‌لامچه له دیوی ئێران بۆردومان كرا و هاوڵاتییه‌كی عێراقی كوژراو پێنجی دیكه‌ش برینداربون، به‌هۆی هێرشه‌كه‌شه‌وه هاتوچۆی گه‌شتیاری و بازرگانی له ده‌روازه‌كه راگیرا.
ئاوێنه: عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق به میدیای ره‌سمی عێراقی وت، سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێرشكرایه سه‌ر ده‌روازه‌ی سنوریی شه‌لامچه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هێرشه‌كه به‌دیاریكراوی هۆڵی گه‌شتیارانی كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه گه‌شتارێكی عێراقی كوژراوه‌و پێنج گه‌شتیاری دیكه‌ش برینداربون. برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌نێو ئێران.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه هاتوچۆی گه‌شتیاری و بازرگانی له ده‌روازه‌كه راگیرا.
به‌پێی میدیا ئێرانییه‌كان ھێرشه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدراوه.
لێره كلیك بكه بۆ بینینی ڤیدیۆكان