لە عێراق سەدان زیندانیی ئازادکران
  2026-04-05     

وەزارەتی دادی عێراق ئازادکردنی ٥٩٥ بەندکراوی لە مانگی ڕابردوودا ڕاگەیاند.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەمە وەزارەتی دادى عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "٥٩٥ زیندانی لەماوەی مانگی ئاداردا ئازادکراون، کە لەنێو زیندانەکانی بەغدا و پارێزگاکانی تردا بەندکرابوون".

ئەوەش هاتووە "لەنێوان ئەو کەسانەی ئازادکراون، ٣٦٩ زیندانی بەپێی بڕیاری جۆراوجۆری دادوەریی ئازادکراون، لەکاتێکدا ٢٢٦ زیندانی تر کە یاسای لێبووردنی گشتی گرتوویانێتییەوە".

وەزارەتی داد ئاماژەی بەوەشداوە، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییی عێراق بەردەوامە لە چاودێریکردن و پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی ئازادکردن لەدوای جێبەجێکردنی سەرجەم مەرجە یاساییەکان.

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە روو، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییی عێراق پابەندە بە ئەرکی پیشەیی و مرۆیی خۆی لە بەرزترین ئاستی وردبینی و بەرپرسیارێتیدا.
 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×