فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران له به‌غدا كۆبوه‌وه‌و سوپاسی تارانی كرد له‌به‌رامبه‌ر رێگه‌دان به تێپه‌ڕبونی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی هه‌ڵگری نه‌وتی عێراقن به گه‌روی هورمزدا.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، فواد حسێن، وەزیری دەرەوە، پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق کردوه.
وەزیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا سوپاسی ئێرانی كردوه بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبونی ئەو كه‌شتیانه‌ی نەوتی عێراقیان هه‌ڵگرتوه لە ڕێگەی گەروی هورمزەوە، ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبونی ئەم هاوکارییەش لە داهاتویەکی نزیکدا کرد.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هەروەها باس لە میکانیزمەکانی هاوکاریی هاوبەشی نێوان هەردولا کرا بۆ دەستەبەرکردنی جێبەجێکردنی ئەم پابەندییە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئێران هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە جەنگەکەوە خستە ڕو، هاوکات لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانیشی کرا.
فواد حسێن جەختی لەسەر سیاسەتی نەگۆڕی عێراق کردەوە کە لەسەر بنه‌مای ڕەتکردنەوەی جەنگ و پێویستیی کۆتاییپێهێنانیەتی، هەروەها جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی ململانێکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستانی ئاشتیانەوە کردەوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوچەکە پێویستی بە گرتنەبەری ڕێبازێک هەیە کە لەسەر بنەمای گفتوگۆی کراوە و ژیرانە بێت، بە جۆرێک کە هەلی هاوکاری لەنێوان وڵاتانی ناوچەکەدا بەهێز بکات و سەقامگیرییەکی هاوبەش بەدی بهێنێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر بلۆمبێرگ لەزاری بەرپرسێكی كۆشكی سپییەوە بڵاویكرده‌وه کەشتییەک كه نه‌وتی عێراقی هه‌ڵگرتوه بە گەروی هورمز بەرەو مالیزیا تێپەڕی، ئەمە دوای رۆژێک دێت لەو بواردنەی كە ئێران بۆ عێراقی كرد لە بەكارهێنانی گەروەكەدا.