بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، له ئێستادا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران راگرتوه. وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه‌ش ده‌ڵێت، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر حزبوڵا له لوبنان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئاوێنه: بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له په‌یامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی، ئێستا حزبوڵا و ئێران، له هه‌ر كاتێك لاوازترن.
وتیشی، ئیسرائیل له ئێستادا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران راگرتوه، به‌ڵام شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران كۆتایی نه‌هاتوه.
نه‌تانیاهو وتیشی، ئه‌گه‌ر ئێران جارێكی دیكه هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل ئه‌وا به‌توندی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
له‌لای خۆیشیه‌وه یسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له لوبنان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، سوپای ئیسرائیل له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر حزبوڵا له لوبنان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ره‌تده‌كاته‌وه.
پێشتر قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران راگرتنی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل راگه‌یاند، به‌ڵام وتی، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وامی به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان بدات، به‌شێوه‌یه‌كی توندتر وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.