دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران له‌لایه‌ن به‌رزترین ئاستی سه‌ركردایه‌تی ئێرانه‌وه په‌سه‌ندكراون و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بڕیارم داوه ئه‌و هێرشانه هه‌ڵبوه‌شێنمه‌وه كه بڕیاربو ئه‌مشه‌و بیانكه‌ینه سه‌ر ئێران.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی "به‌پشتبەستن بەو ڕاستییەی کە گفتوگۆکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران گەیه‌ندراونەتە بەرزترین ئاستی سەرکردایەتی ئێران و پەسەندکراون، من وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، هێرش و بۆردومانە پلانبۆداڕێژراوەکانی ئەمشەوم بۆ سەر ئێران هەڵوەشاندەوە."
به‌قسه‌ی تره‌مپ "گفتوگۆکان و خاڵەكانی كۆتایی، هەم لە ڕوی تێگه‌یشتن و هەم له‌ڕوی وردەکارییه‌وه، لەلایەن سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پەسەندکراون، لەوانەش ویلایەتە یەکگرتوەکان، ئیسرائیل، سعودیە، ئیمارات، قەتەر، تورکیا، پاکستان، بەحرەین، کوێت، ئوردن، میسر و ئەوانی تر."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "گه‌مارۆی دەریایی بە تەواوی هێز و کاریگەریی خۆیەوە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئەم ڕێککەوتنە ته‌واو ده‌كرێت. کات و شوێنی واژۆکردنەکەش لە ماوەیەکی کورت‌دا ڕادەگەیەندرێت."