محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر به‌یروت، جارێكی تر نیشانی دا كه ئه‌مریكا ئیراده و توانای جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی خۆی نییه.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له پۆستێكدا له سه‌كۆی ئێكس رایگه‌یاند، "ده‌ستدرێژی زایۆنییه‌كان بۆ سه‌ر زاحیه‌ی به‌یروت، جارێكی دیكه نیشانی دا كه ئه‌مریكا یا ئیراده‌ی نییه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی خۆی یاخود توانای نییه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "بە هه‌ڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ ڕژێمی زایۆنی، ناتوانن دەستکەوت بەدەستبهێنن. یاریی پۆلیسی خراپ و پۆلیسی باش کۆن بوه."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئەگەر ئیرادە و توانای جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی خۆتانتان نییە، ناكرێت قسە لەسەر بەردەوامیدان بە رێگه‌كه (رێگای دیپلۆماسی) بكه‌ن."
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی حزبوڵا به سێ موشه‌ك هێرشی كردۆته سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری وڵاته‌كه‌یان كه پێشێلكردنی ئاشكرای ئاگربه‌سته، هێزه‌كانمان هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له زاحیه‌ی به‌یروت.
هه‌روه‌ها بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیران و یسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا وتیان، سوپای ئیسرائیل له وه‌ڵامی هێرشی حزبوڵادا، چه‌ند ئامانجێكی ئه‌و حزبه‌ی له زاحیه‌ی به‌یروت كردۆته ئامانج.
به‌قسه‌ی به‌رگریی شارستانی لوبنان له‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل‌دا سێ كه‌س كوژراون و شه‌شی دیكه‌ش برینداربون.