ئاژانسی رۆژ نیوز بڵاویکردەوە، محەمەد ئەمین قەرەیلان برای گەورەی موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل کۆچی دوایی کرد.
ئاوێنە: دوێنێ سێشەممە، محەمەد ئەمین قەرەیلانی بۆ چارەسەرکردنی کچەکەی چووەتە نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی ئەرسین ئەسڵان لە دیلۆک.
ئاماژە بەوەشدراوە، کاتێک سەرقاڵی چاودێری کچەکەی بووە محەمەد ئەمین قەرەیلان جەڵتەی دڵ لێی داوە و لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە.
هاوکات، تەرمەکەی محەمەد ئەمین قەرەیلان براوەتە مەیتخانەی گۆڕستانی یەشیلکەنتی دیلۆک، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە تەرمەکەی لە گۆڕستانی گەڕەکی ساکلتانی ناوچەی بێرەجووکی ڕحا بەخاک دەسپێردرێت.
جێی ئاماژەیە، محەمەد ئەمین قەرەیلان برا گەورەی موراد قەرەیلان ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەلە و لە باکووری کوردستان نیشتەجێ بوون.