جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، چه‌ند دانوستانكارێكی ئه‌مریكی و ئێران بۆ ته‌واوكردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردو وڵات له سویسرا ده‌مێننه‌وه‌و ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی ئێران له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا ئه‌نجامی ده‌دات گرنگتره له‌وه‌ی ده‌یڵێت.
ئاوێنه: جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له سویسرا، قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد‌و جارێكی دیكه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پشكنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دوای ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست ناهێنێت، ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و وڵاته.
ڤانس له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به پوخت بون و ئه‌رێنی بون دانوستانه‌كانی سویسرا، وتی، گه‌روی هورمز به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌و پێشبینی ده‌كرێت رۆژانه 15 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌و رێڕه‌وه ئاوییه‌وه تێپه‌ڕێت.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، چه‌ند ئه‌ندامێكی تیمه دانوستانكاره‌كانی ئه‌مریكا و ئێران بۆ ته‌واوكردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردو وڵات له سویسرا ده‌مێننه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا ئێران ئه‌نجامی ده‌دات بۆ ئێمه گرنگتره له‌وه‌ی كه ده‌یڵێت.