رۆیتەرز: دوێنێ لە بەغداو بەسرە 10 خۆپیشاندەر كوژراون
  2019-11-08       557       

ئاژانسی رۆیتەرز، دوێنێ پێنجشەممە، لە بەغداو بەسرە 10 خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە فیشەك كوژراون.

ئاوێنە: ئاژانسەكە لەزاری چەند سەرچاوەیەكی پزیشكیی و پۆلیسەوە بڵاویكردۆتەوە كە دوێنێ لەئاكامی تەقەی هێزە ئەمنییەكان لەبەغدا شەش لانیكەم شەش خۆپیشاندەر كوژراون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هەمان رۆژ لەكاتی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لە بەسرە چوار خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراون.

بەگوێرەی ئاژانسەكە هەر دوێنێ دەیان كەسی دیكە لەناوچە جیاجیاكانی عێراق لە خۆپیشاندانەكاندا بریندار بون و هیچ ئاماژەیەكیش نییە بۆ پاشەكشێی ناڕەزایەتییە خوێناوییەكان كە ماوەی چەند هەفتەیەكە بەردەوامن.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە كوژرانی ئەو خۆپیشاندەرانە لە ئاكامی بەكارهێنانی فیشەك بوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە نزیك پردی شوهەدا لەبەغداو هەروەها لە بەسرە.

لەلایەكی دیكەوە، سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی بە ئاژانسەكەی راگەیاندوە كە بەهۆی بڕینی ئینتەرنێتەوە لەلایەن حكومەتەوە بۆ سەركەوتكردنی ناڕەزایەتییەكان، كەرتی تایبەت زیانی زۆری بەركەوتوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە كە بانكە تایبەتەكان لەعێراق رۆژانە نزیكەی 16 ملیۆن دۆلاری زیانیان تۆماركردوە لەو رۆژانەی لەسەرەتای مانگی رابردوەوە ئینتەرنێت بڕاوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتەڕو كە زیانی بانكە تایبەتەكان و كۆمپانیاكانی تەلەفۆن و خزمەتگوزارییەكانی هەواڵەكردنی پارەو گەشتیاریی و نوسینگەكانی بڕینی بلیتی فڕۆكە، تێكڕای زیانی رۆژانەیان خۆی دەدات لە 40 ملیۆن دۆلار.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×