سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، داوامان له وڵاتانی بیانی و عێراقیش كردوه، له‌پێناو ئه‌من و ئاسایش، سیسته‌می به‌رگری بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت.
ئاوێنه: سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "ئێمه وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رجه‌م ئه‌و شاندانه بیانییانەی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش کە شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وڵاتان ده‌كه‌ن له هه‌موو ئاسته‌كان، دەڵێین، هه‌رێمی كوردستان له‌ناو عێراق بۆته ئامانجی یه‌كه‌م، پێویسته ئاسمانی عێراق پارێزراو بێت و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له عێراق، بۆیه ئه‌ركی عێراقه ڕۆڵی ببینێت لە پاراستنی ئاسمانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان."
سه‌فین دزه‌یی وتیشی "پێویسته سیسته‌می به‌رگری بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دابین بکرێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان باسی ئه‌و پرسه كراوه، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش لە سەردانی بۆ ئه‌مه‌ریكا باسی ئه‌و پرسه ده‌كات، بۆیه ئومێده‌وارین له دابینكردنی سیسته‌می به‌رگریی بۆ عێراق، هه‌رێمی كوردستان بێ به‌ش نه‌كرێت، چونكه گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌شێك بێت له عێراق، پێویسته هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ست به ئارامی و ئاسایشی خۆیان بكه‌ن."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"جارێ باسی ئالیه‌تی دابینكردنی سیسته‌می به‌رگری نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه پارێزراوی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانە، ئینجا ئالیه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هاوپه‌یمانان چۆن ده‌بێت، ئه‌وه له داهاتو گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه دابینكردنی سیسته‌می به‌رگرییه بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان."