فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم رایده‌گه‌یه‌نێت، له كاته‌كانی دواتری ئه‌مڕۆوه ده‌ستده‌كه‌ن به جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی سه‌ر ئێران.
ئاوێنه: وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا-سێنتكۆم به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی وتوه، له ئێستادا كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر داڕشتنی ورده‌كارییه‌كان و هه‌ماهه‌نگییه‌كان بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه به‌سه‌ر ئێران‌دا.
وتوشیه‌تی، له كاته‌كانی دواتری ئه‌مڕۆوه ده‌ست ده‌كه‌ین به جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه.
هاوكات به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به پێگه‌ی ئاكسیۆسی وتوه، له‌كاته‌كانی دواتری ئه‌مڕۆدا، سێنتكۆم واده‌ی دیاریكردنی سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی سه‌ر ئێران راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌ش داوی ئه‌وه دێت كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ رایگه‌یاند"گەروی هورمز کراوەیە و بەکراوەییش دەمێنێتەوە، بە هەبون یان نەبونی ئێران."
جه‌ختیشی كرده‌وه"گەمارۆیی ده‌ریایی سه‌ر ئێران دەستپێدەکەینەوە، کە بەم ناوەوە ناونراوە چونکە تەنیا ڕێگری لە کەشتییەکان یان کڕیارانی ئێران دەکرێت بۆ چونە ژورەوە یان چونە دەرەوە. هەمو وڵاتانی تر مافی بەکارهێنانی دادپەروەرانە و کراوەی ئەم گەروەیان دەبێت."
تره‌مپ وتیشی"ئەمریکا، لەمه بەدوا، بە پاسەوانی گەروی هورمز دەناسرێت، بەڵام له‌به‌رئه‌مه‌و لەبەر پرەنسیپی دادپەروەریش، به‌ڕێژه‌ی 20%ی به‌های تەواوی ئەو بارانەی دەگوازرێنەوە، قه‌ره‌بوده‌كرێته‌وه بۆ دابینکردنی هەر تێچویەکی پێویست بە مەبەستی ڕاپەڕاندنی ئەرکی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئەم ناوچە زۆر ناسەقامگیرەی جیهان."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پرۆسەکەو ڕێوشوێنەکان دەستبەجێ دەستپێدەکەن.