وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شه‌شی بڵاوكرده‌وه كه به‌پێی خشته‌كه رۆژی چوارشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت و رۆژی شه‌ممه كۆتایی دێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، خشتەی دابه‌شكردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی خشته‌كه، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (١٥ی تەموزی ٢٠٢٦) دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممە (١٨ی تەموزی ٢٠٢٦) کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت."
وه‌زاره‌ته‌كه وتوشیه‌تی، بەهۆی ئەوەی گەیشتنی تەمویلی موچە کەوتە کۆتایی دەوامی فەرمی و نەتوانرا پارەکە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق وەربگیرێت. هەرچەندە سبەی سێشەممە پشوی فەرمییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سبەی دەست بە ڕێکارەکانی وەرگرتنی پارەو گواستنەوەی بۆ بانکەکان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات و سەرجەم بانک و گەنجینەکان لە ئامادەکاری تەواودا دەبن بۆ ئەوەی لە ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر (٨)ی بەیانی دەست بە دابەشکردنی موچە بکەن.
