شەش فەرمانبەری بازگەی هەولێر-کەرکووک بەهۆی وەرگرتنی سەرانەوە دەستگیرکران
  2026-07-14     

دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق، دەستگیرکردنی شەش فەرمانبەری لە بازگەیەکی گومرگی نێوان هەولێر و کەرکووک ڕاگەیاند، بەهۆی تێوەگلانیان لە سەرانەسەندن و ڕاگرتنی بەئەنقەستی مامەڵەی هاووڵاتیان.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی نووسینەی لێکۆڵینەوەی دەستەکەیان لە کەرکووک بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بە فەرمانی دادوەر شەش فەرمانبەری بازگەی گومرگی نێوان کەرکووک-هەولێریان دەستگیرکرد.

ڕوونیشیکردەوە کە دەستگرکراوەکان تۆمەتبار بوون بەوەی بە ئەنقەست مامەڵەی هاووڵاتییانیان ڕایی نەکردووە سەرەڕای ئەوەی مامەڵەکانیان تەواو یاسایی و بێ کێشە بوون و لەبەرامبەر تەواوکردنی مامەڵەکاندا داوای سەرانەیان کردووە.

دەستەی دەسپاکی ئاماژەی بەوە کردووە کە تۆمەتبارەکان بەپێی بڕیاری 160ی ساڵی 1983 ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند کراون، تاوەکو ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×