هێمن هەورامی: پاش 20 مانگ هیچ بیانوویەکی سیاسی بۆ کارانەکردنەوەی پەرلەمان نەماوە
  2026-07-14     

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی دیپلۆماسی هۆڵەندا (پێکهاتوو لە جانێت ئەلبێرتا، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و بەرترێل سنوێر، جێگری کونسوڵی گشتی لە هەرێم) ڕایگەیاند کە چیتر هیچ ڕێگرییەکی سیاسی لەبەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستاندا نەماوە.

ئاوێنە: هێمن ​هەورامی ئاماژەی بەوە کرد کە دوای تێپەڕبوونی ۲۰ مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانی دەیان کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنەکانی دیکە، هەروەها واژۆکردنی ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر بنەمای هاوبەشی و سازان، چیتر هیچ بیانوویەک قبوڵکراو نییە بۆ پەکخستنی پەرلەمان.

​ئەو بەرپرسەی پارتی جەختی لەوەش کردەوە کە حزبەکەی خوازیاری دەستپێکردنەوەی دەستبەجێی دانیشتنەکانی پەرلەمانە، و داوای لە سەرجەم ئەو هێزە سیاسییانە کرد کە نوێنەریان لە پەرلەماندا هەیە، بەرپرسیارێتیی یاسایی، نیشتمانی و سیاسیی خۆیان لەم قۆناغەدا هەڵبگرن. هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی میوان لە دواین پێشهاتەکان و ڕوانگەی فەرمی پارتی لەسەر هاوکێشە سیاسییەکانی هەرێم ئاگادارکرانەوە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×