ڤیکتۆریا ڤیاروێل، جێگری سه‌رۆكی ئه‌رژه‌نتین، یاریی پێش كۆتایی له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئینگلته‌را كه بڕیاره ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌به‌ستێته‌وه به جه‌نگی "فالكلاند"ی نێوان هه‌ردو وڵات له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی هه‌شتای سه‌ده‌ی رابردو ده‌شڵێت، یاری له‌دژی ئینگلیزه‌كان، یارییه‌كی ئاسایی نییه به‌ڵكو یارییه له‌دژی چه‌ته‌كانی ده‌ریاو داگیركه‌ران.
ئاوێنه: ڤیکتۆریا ڤیاروێل، جێگری سه‌رۆكی ئه‌رژه‌نتین، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس نوسیویه‌تی، ئه‌مشه‌و "لە دژی چەتەكانی ده‌ریاو داگیرکەران یاری دەکەین. ئەمە تەنیا یارییەکی ئاسایی نییه."
جێگری سه‌رۆكی ئه‌رژه‌نتین وتوشیه‌تی "من لێرەدا نە ڕەچاوی پرۆتۆکۆلی سیاسی دەکەم و نە کەسێکی بێدەنگ و بێهەست دەبم، یاری بەرامبەر ئینگلیزەکان هەمیشە شتێکی زیاترە لە تەنیا یارییەک. ئەمە پرسی دورگەکانی فالکلاند، پرسی دیێگۆ (مارادۆنا)، دوا مۆندیالی لیۆ (مێسی) و ڕاگرتنی دەسەڵاتخوازیی داگیرکەرانە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "بژی ئەرژەنتین! چونکە تا دوا هەناسەمان داوای مافی خۆمان دەکەینەوە!"
لێدوانەکانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رژه‌نتین لەگەڵ هەڵوێستی لیۆنێل سکالۆنی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاته‌كه لێكدژه سکالۆنی ڕایگەیاندوە کە ئەم یارییە "تەنیا یارییەکی تۆپی پێیە" و نابێت لەگەڵ ڕوداوە تاڵەکانی ڕابردودا تێکەڵ بکرێت.
بەرپرسانی ئەمریکاش بە ئاماژەدان بە گرژییە مێژوییەکانی نێوان هەردو وڵات، ڕایانگەیاندوە کە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان بۆ به‌ڕێوه‌چونی ئەم یارییە لە شاری ئەتڵانتا توندتر کردۆته‌وە.
جەنگی فالکلاند یان جەنگی مالڤیناس لە ساڵی 1982دا لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانیی مارگرێت تاچەر لە بەریتانیا، لە نێوان ئەو وڵاتە و ئەرژەنتیندا لەسەر خاوەندارێتیی خاکەکانی دەرەوەی سنوری بەریتانیا لە باشووری زه‌ریای ئەتڵەسی، کە دورگەکانی فاڵکلاند (مالڤیناس)، دورگەکانی جۆرجیای باشور و ساندویچی باشور دەگرێتەوە، هەڵگیرسا.
جەنگەکە لەلایەن ئەرژەنتینەوە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دورگەکانی فالکلاند دەستیپێکردو دوای نزیکەی 10 هەفتە، بە شكستی هێزەکانی ئەرژەنتین کۆتایی هات و هێزەکانی بەریتانیا سەرلەنوێ کۆنترۆڵی دورگەکانیان بەدەستهێنایەوە.