لە ئەنجامی هێرشە موشه‌كییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ سه‌ر زڕگوێزه‌ڵه له سنوری سلێمانی، لانیكه‌م هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان شه‌هیدبون و چەند پێشمەرگەیه‌كی دیکەش برینداربون.
ئاوێنه: ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی ئێران بۆ سه‌ر زڕگوێزه‌ڵه له سنوری پارێزگای سلێمانی، لانیكه‌م هه‌شت پێشمه‌رگه شه‌هیدبون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حزبه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هێرشه‌كه‌دا برینداربون.
ئەندامه‌كه‌ی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە به ده‌نگی ئه‌مریكای وتوه، بەهۆی هێرشی موشەکی ئێرانەوە، تا ئێستا نەیانتوانیوە تەرمەکان بەتەواوی لە ناو ئەشکەوتەکان دەربکەن.