کۆمپانیای گەڵف کیستۆن بەشێوەیەکی کاتی بەرھەمھێنانی نەوتی لە کێڵگەی شێخان راگرت و دەڵێت "ئەم بڕیارە رێکارێکی خۆپارێزییە".
ئاوێنە: کۆمپانیاکە دەڵێت "ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی سەلامەتی و بەھۆی دۆخی نوێی ئەمنی ناوچەکە گیراوەتەبەر".
دەشڵێت "لەکاتی پێویستدا زانیاریی نوێ و وردەکاریی زیاتر بڵاودەکاتەوە".
پێشتر کۆمپانیای دانەگاز بەھەمان ھۆکار کارەکانی لە کێلگەی گازی کۆرمۆر لەپارێزگای سلێمانی راگرت.
کۆمپانیای ئێچ کەی ئێنی ئەمریکیش بەھەمان ھۆکار بەرھەمھێنانی نەوتی لە کێڵگەی سەرسنگ و ئەترووش راگرت.