سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی لیمۆ
  2019-11-14       7165       
گۆرانکاری لە ڕۆتیناتی ژیان ئەگەری هەیە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندروستیی جەستە بەجێبهێڵێت، لەوانە خواردنەوەی ئاوی لیمۆ پێش خواردنی نانی بەیانی سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.

‎ئاوێنه‌: ماڵپەڕی کلیڤلاند کلینیک لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگی خواردنەوەی کوپێک لە تێکەڵەی ئاوی لیمۆ و ئاوی گەرم کردووە پێش ژەمی بەیانیان، هۆکارە بۆ:

– باشکردنی کرداری هەرس
‎ئەو ترشەی لە لیمۆدا هەیە هاوکاری زیادبوونی ترشی ناو گەدە دەدات کە لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەندا ترشی گەدە کەمدەبێتەوە، بەو جۆرە کرداری هەرس باشتر دەکات.

– شێداربوونی جەستە
‎تەنها خواردنەوەی ئاو سودی نابێت بۆ جەستە، باشترە کەمێک ئاوی لیمۆی تێکەڵبکرێت و ڕۆژانە بخورێتەوە.

– دابەزاندنی کێشی لەش
‎بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ خواردنی ئاوی لیمۆ ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و چەوری ناو ماسولکەکان و دەوری ورگ دەتوێنێتەوە.

– دژە ئۆکسانە
‎لیمۆ ماددەی خۆراکی ڕووەکی تێدایە جەستە لە نەخۆشییە جیاوازەکان دەپارێزێت، بەهۆی ئەو دژە ئۆکسانەی تێیدایە پارێزگاری لە ئۆکسانی ناو لەش دەکات.

 

‎- سەرچاوەی ڤیتامین ‪C‬
‎بەیانیان دوای لەخەو هەستان تێکەڵکردنی ئاوی نیو لیمۆ و خواردنەوەی لەگەڵ کەمێک ئاوی گەرمدا، شەش گەرمۆکە بۆ لەش دابیندەکات، بەو جۆرە جەستە ڤیتامین سی بەدەستدەهێنێت کە لە ڕۆژێکدا پێویستییەتی، لەگەڵ ئەوەشدا پاریزگاری لە پێست دەکات دژیی زوو دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری و دەرکەوتنی زیپکە.

‎‎- دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم
‎جەستە بەبێ پۆتاسیۆم ئەرکەکانی بە باشی جێبەجێ ناکات، چونکە کانزایەکی گرنگە بۆ ماسولکەکان و دەمارەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕووی خوێی زیادە دەبێتەوە لە خوێندا کە هۆکارە بۆ بەرزە پەستانی خوێن.

– ڕێگری لە بەردی گورچیلە دەکات
‎ئاوی لیمۆ پارێزگاریی لە ترشی ستریک دەکات کە لە میزدا بوونی هەیە و رێگرە لە دروستبوونی بەرد لە گورچیلەدا.

– پارێزگاریی لە جگەر دەکات
‎بەهۆی ئەو ماددە خۆراکییانەی لە لیمۆدا هەیە جگەر لە ژەهر پاک دەکاتەوە


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×