وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداری دەداتە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیاو دەڵێت "ململانێ لەگەڵ ئیسرایل نەکات، قودس ئەستەنبوڵ نییە".
ئیسرائیل کاتز، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی 14ی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغانو هۆشداری دا لەوەی "ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتەکەی خۆی تێکەڵی نەکات". ئەو وتی "لە ڕاستیدا، بۆ جاری دووەم، دوای لێدوانەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە مانگی حوزەیراندا کە خەونی ئەوە دەبینێت ببێتە "والی لەقودس" کە پایتەختی دیفاکتۆی ئیسرائیلە، لەگەڵ ئەستەنبوڵ (قوستەنتینیە) لێی تێکچووە. ئێمە ئیمپراتۆریەتی بێزەنتی مەسیحی نین، قودس قوستەنتینیە نییە، کە ئێوە داگیرتان کرد کاتێک ئیمپراتۆریەتی عوسمانیتان دامەزراند".
وتیشی "میحوەری ئیخوان موسلیمین دەتوانێت بیسەلمێنێت کە زۆر مەترسیدارە، بەڵام ئێمە بەرپرسیارین لەپاراستنی بەرژەوەندییەکانمان. من ئامۆژگاری ئەردۆغان دەکەم تێکەڵی نەکات. ئێمە بۆ هەمیشە لێرە دەبین. قودس بۆ هەمیشە هی ئێمەیە. ئێمە دەزانین چۆن بەرگری لە خۆمان بکەین و ئێمە بەهێزین. ئامۆژگاری من بۆ ئەردۆغان ئەوەیە کە ململانێ لەگەڵ ئیسرائیلدا نەکات، خۆی نەخاتە گێژاوێکەوە کە ئێران خۆی تێدا بینیەوە، هێشتا دەرفەتێکی زۆری هەیە بۆ ئەوەی لێی دوور بکەوێتەوە".