ڕاگەیەندراوە فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٦)، ناوچەیەکی سەر بە شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتە بەر هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکی.
ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشەکە شوێنێکی سەر سنووری ئەو شارەی کردووەتە ئامانج، بێ ئەوەی تا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەبارەی سروشتی شوێنەکە یان قەبارەی زیانەکانەوە بخرێتە ڕوو.
شاری پیرانشار دەکەوێتە سنووری ڕۆژئاوای ئێران و نزیکە لە هەرێمی کوردستانەوە، و بەهۆی پێگەی جوگرافی و ڕێگە وشکانییەکانییەوە گرنگییەکی ئەمنی و ستراتیژیی تایبەتی هەیە. لە ساڵانی ڕابردوودا، ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق چەندین گرژی و پێکدادانی ئەمنی و سەربازییان بەخۆوە بینیوە.