قەیس خەزعەلی: ئامانجگرتنی حەشدی شەعبی تاوانێکی گەورەیە و هێزەکانمان دەتوانن باجی دەستدرێژییەکان لە دەستدرێژکاران بسێننەوە
  2026-07-29     

ئەمڕۆ چوارشەممە، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق، سەرکۆنەی ئەو بۆردومانە ئاسمانییەی کرد کە بنکەکانی حەشدی شەعبی کردە ئامانج و بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی، و دەستدرێژییەکەی بە "پێشێلکارییەکی ئاشکرا و بەردەوامیدان بە سووکایەتیکردن بە سەروەری و کەرامەتی نیشتمانیی عێراق" وەسف کرد.

ئاوێنە: ​قەیس خەزعەلی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "بە دڵێکی پڕ لە خەم و ئازارەوە، سەرەخۆشیی گەرم ئاراستەی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە ڕۆڵەکانی حەشدی شەعبی دەکەین، داواکارین لە خودای گەورە لە ڕەحمی خۆی بێبەشیان نەکات و هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ برینداران بخوازین".

​هەروەها قەیس خەزعەلی جەختیکردەوە کە "ئامانجگرتنی هێزێکی ئەمنیی عێراقی لە ناو خاکی عێراقدا، پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی وڵاتە و ئاڵۆزیی دۆخی ئەمنی و سیاسی زیاتر دەکات، لە کاتێکدا حوکمەت هەوڵی جدی دەدات بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و ڕێگریکردن لە کشانی وڵات بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر".

​ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی هەق ڕەخنەی لەو لایەنانە گرت کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوە کرد: "ئەوەی هێزە ئەمنییەکانمان دەکرێنە ئامانج و ڕۆڵەکانمان بە بەهانەی نەلمەلمێنراو دەکوژرێن بەبێ ئەوەی دەرفەت بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بدرێت ڕێوشوێنی یاسایی و ئەمنی بگرێتەبەر، پێشێلکارییە و هیچ عێراقییەکی شەرەفمەند قەبوڵی ناکات".

​قەیس خەزعەلی هۆشداریی دا لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی ئەم دەستدرێژییە و بانگەوزی لە سەرجەم چین و توێژەکانی گەل، هێزە سیاسییەکان و ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان کرد هەڵوێستیان یەکبخەن و ڕیزەکانیان ڕێکخەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی تەواو بۆ حکومەت لە گرتنەبەری بڕیاری یەکلاکەرەوە بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمانی.

​لە کۆتاییدا، قەیس خەزعەلی ئاماژەی بە پێویستیی خێراکردنی دەرچوونی تەواوی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق کرد، لەگەڵ کارکردنی دەستبەجێ بۆ پەرەپێدانی تواناکانی بەرگریی وڵات لە ڕێگەی گرێبەستکردن بۆ کڕینی سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی ئاسمان و ڕێگریکردن لە پێشێلکارییە بەردەوامەکان، و جەختیشی لەوە کردەوە کە هێزە عێراقییەکان دەتوانن خاکی خۆیان بپارێزن و دەستدرێژکاران ناچار بکەن باجی سەرپێچییەکانیان بدەن.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×