سوپای پاسدارانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، دو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری سه‌رپێچیكاریان له گه‌روی هورمز پێكاون و رایانگرتون و چوار كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری سه‌رپێچیكاری دیكه‌ش به‌خێرایی گه‌ڕاونه‌ته‌وه. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه گه‌روی هورمز داخراوه‌و سێنتكۆم درۆ ده‌كات كه ده‌ڵێت، هاتوچۆ له گه‌روه‌كه به‌رده‌وامه.
ئاوێنه: سوپای پاسدارانی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە کاتژمێرەكانی سەرەتای ئەمڕۆ (هه‌ینی)دا، دو كه‌شتی نەوتهه‌ڵگری سەرپێچیکار لەژێر کاریگەری چه‌واشه‌كارییه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆمدا بەو خەیاڵەی کە دەتوانن لە ڕێگەیەکی ڕانەگەیەندراو و له‌سایه‌ی پاراستنی ئاسمانی سوپای ئەمریکادا، بێگوێدانە هۆشدارییەکانمان، به رێڕه‌وێكی نائارام و نایاساییدا جوڵه بکەن و لە گەروی هورمز تێپەڕبن، پێکران و ڕاگیران.
وتوشیه‌تی، هه‌روه‌ها چوار كه‌شتی نەوتهه‌ڵگری دیكه‌ش بە خێرایی ئاڕاستەی جوڵەی خۆیان گۆڕی و گەڕانەوە بۆ شوێنی پێشوی خۆیان.
سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، شه‌وی رابردو له وەڵامی ڕاگەیەندراوە ناڕاستەکەی سێنتکۆمدا، سەرجەم خاوەنی کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و بیمەمان ئاگادارکردەوە کە گرنگی بە ڕاگەیەندراوەکانی سێنتکۆم نەدەن و پرسیار لەوانە بکەن کە فریویان خواردوە و توشی ڕوداو بون.
وتوشیه‌تی، هێزی دەریایی سوپای پاسداران دوبارە هۆشداری دەدات کە دەستوەردان و فەرمانە نایاساییەکانی سوپای ئەمریکا بۆ کەشتییەکان لە ناوچەکەدا بەبێ وەڵام نامێنێتەوە.
سوپای پاسداران جه‌ختی كردۆته‌وه كه گەروی هورمز داخراوه‌و هەرجۆرە هاتوچۆیەک تەنیا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی سوپاكه‌یاندا ڕێگەپێدراو دەبێت.
به‌قسه‌ی سوپای پاسداران، سێنتکۆم درۆ ده‌كات كاتێك دەڵێت، هاتوچۆ لە گەروی هورمزدا بەردەوامە و کۆمپانیاکانی کەشتیوانی دەتوانن بەبێ کێشە و له‌سایه‌ی پاراستنی سوپای ئەمریکادا به گەروه‌كه‌دا تێپەڕبن.