مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران ستایشی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی ئیسلام ئاباد ده‌كات كه له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا ئیمزاكرا و ده‌ڵێت، ده‌بێت ئه‌مریكا ناچار بكه‌ین بابه‌ند بێت به لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌وه.
ئاوێنه: مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس وتی "ئەو لێکتێگەیشتنەی ئیمزا کرا، بەرهەمی ژیریی به‌كۆمه‌ڵی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بو و هەمو ئەندامان لەسەری هاوڕان."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "باوەڕم وایە ئەم لێکتێگەیشتنە لە داهاتودا دەبێتە به‌ردی بناغه‌ی پەیوەندییە دەرەکییەکانمان."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "دەبێت هەوڵ بدەین دوژمن ناچار بکەین پابەند بێت بەوەی ئیمزای کردوە. ئاسایشی وڵات، ناوچەکە و هاوپەیمانانمان بەم لێکتێگەیشتنە گه‌شه ده‌كات."