باڵیۆزخانهی ئهمریكا له عێراق و كونسوڵخانهی ئهو وڵاته له ههولێر، له پهیامێكدا له یادی جینۆسایدی ئێزیدییهكاندا له شهنگال دهڵێن: هێنانهدی دادپەروەری بۆ ئەم تاوانە دڕندانەیە گرنگە.
ئاوێنه: باڵیۆزخانهی ئهمریكا له عێراق و كونسوڵخانهی ئهو وڵاته له ههولێر، ئهمڕۆ دوشهممه، له پهیامێكی هاوبهشدا رایانگهیاند "دوانزە ساڵ پێش ئێستا، گروپە تیرۆریستییەکانی داعش جینۆسایدیان دژ بە پێکهاتەی ئێزیدی ئەنجامدا. ئەمڕۆ، یادی ئەوانە دەکەینەوە کە گیانیان لەدەستدا و ڕێز لە خۆڕاگریی ئەو ڕزگاربوانە دەگرین کە ئەو یادە بەزیندویی دەهێڵنەوە."
جهخیشیان كردۆتهوه كه "هێنانهدی دادپەروەری بۆ ئەم تاوانە دڕندانەیە گرنگەو هەروەها دەستەبەرکردنی ئاسایشی بەردەوام و خۆشگوزەرانی و پاراستنی ئەو پێکهاتانەی مەترسییان لەسەرە، بە هەمان شێوە گرنگە."
هێمایان بۆ ئهوهش كردوه "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پابەند دەمێنێتەوە بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان بۆ پاراستنی مافی بنەڕەتیی ئازادیی ئایینی و یارمەتیدان بە ئاڕاستەی بونیادنانی داهاتویەک کە تێیدا سەرجەم هاوڵاتیانی عێراق بتوانن بە سەلامەتی و شکۆمەندییەوە بژین."