راوێژكاری فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌رته‌شی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، هێزه تایبه‌ته‌كانیان 14 هێرشی زه‌مینیان له‌دژی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سنوری سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌نجامداوه. سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه ئه‌و بانگه‌شانه ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، ئه‌وانه ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ی رژێمن و بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكن.
ئاوێنه: موجته‌با جه‌عفه‌ری، راوێژكاری فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌رته‌شی ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له رێوڕه‌سمێكدا له تاران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه هێزه تایبه‌ته‌كانی ئێران، 14 هێرشی زه‌مینیان له‌ناو خاكی عێراق له سنوری سلێمانی و هه‌ولێر بۆ سه‌ر پێگه‌كانی "لایه‌نه‌كانی دژبه‌ری" ئێران، ئه‌نجامداوه.
به‌قسه‌ی ئه‌و راوێژكاره‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌رته‌شی ئێران له‌و هێرشه زه‌مینییانه‌دا هێزه تایبه‌ته‌كانیان "چه‌ند كه‌سێكیان كوشتون و ژماره‌یه‌كیشیان به دیل گرتون و به سه‌ركه‌وتویی و به‌بێ زیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئێران."
ئه‌مجه‌د حسێن په‌نایی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ئێرانی ره‌تكردنه‌وه‌و وتی، ئه‌و بانگه‌شانه هه‌موی درۆ و ده‌سه‌له‌ن و پڕۆپاگه‌نده‌ی رژێمی ئێرانن بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك كه گوایه ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانیش له دژی نه‌یاره‌كانیان چالاكی بكه‌ن.
ئه‌مجه‌د حسێن په‌نایی وتیشی، ئێران به‌درێژایی مێژو نه‌ك له‌ناو هه‌رێمی كوردستان، له‌ناو خاكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش، جگه له تیرۆر نه‌یتوانیوه هێرشی زه‌مینی بكاته سه‌ر هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی ئه‌لمه‌یادینی لوبنانی، نزیك له ئێران، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه له‌و هێرشانه‌دا سۆران محه‌مه‌دزاده، "به‌رپرسی هه‌وڵگریی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران" تیرۆركراوه‌و ژماره‌یه‌كی دیكه له فه‌رمانده هه‌واڵگرییه‌كانی حزبه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵات و چه‌ند كه‌سێكی "عێراق"یش كراونه ئامانج.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكایه كه سۆران محه‌مه‌دزاده، ئه‌ندامی پارتی ئازادیی كوردستان-پاك بوه‌و ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 26ی 6ی 2026 له هه‌ولێر له ئۆتێلێكدا تیرۆر كرا.
پارتی ئازادیی کوردستان لە 3ی 7ی 2026 لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، سۆران محەمەدزادە، ئەندامی رێكخستنه گشتییه‌كانی پارته‌كه‌یان "بە بەکارهێنانی خیانه‌تكاران و بەکرێگیراوانی نێوخۆیی" و لەلایەن "تیمێک لە بەکرێگیراوانی هەواڵگریی سوپای پاسداران" تیرۆركرا‌و "دوای هەفتەیەک" بە خاک سپێردرا.
پاك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابو، چەند کاتژمێرێک دوای ڕوداوەکە، زانیاریی پێویستییان لەبارەی چۆنیەتیی تیرۆرکردنەکەی دەست کەوتوە، بەڵام بۆ ڕێگری لە قۆستنەوەی هەواڵگرییانەی کۆماری ئیسلامی، لە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراو و زانیاریی زیاتر خۆیان به‌دورده‌گرن.