بەرپرسێکی نووسینگەی مەسرور بارزانی: کارەبای ماڵی وەزیرمان بڕیوە لەسەر ئەوەی پارەی نەداوە
  2026-08-04     

جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە کارەبای هیچ هاوبەشێک لەسەر قەرزی کۆنی کارەبا نابڕدرێت، بەڵام داوای لێکردن سوود لە دەرفەتی لێخۆشبوونەکە وەربگرن، چونکە دووبارە نابێتەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک لەسەر قەرزی کۆنی کارەبا نەبڕاوە و ڕووش نادات.

لەگەڵ ئەوەشدا داوای لە هاوبەشانی کارەبا کرد کە سوود لەو 50٪ی لێخۆشبوونەی قەرزەکانیان وەربگرن، چونکە دووبارە نابێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا هیچ لێخۆشبوونێکی بەو ڕێژە زۆرە نەکراوە.

عەزیز ئەحمەد ڕاشیگەیاند کە لە سیستمی پرۆژەی ڕووناکیدا بەبێ جیاوازی کارەبای هەر هاوبەشێک دەبڕدرێت کە لە ماوەی 50 ڕۆژدا پارە نەدات و وتیشی: “کارەبای ماڵی وەزیرمان بڕیوە لەسەر ئەوەی پارەی نەداوە”.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×