سەرچاوە ئاگاداره‌كان وردەکاریی سەردانەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا ئاشکرا کرد، كه بڕیاره ئەمڕۆ دوشەممە ئه‌نجامبدرێت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی و عێراق لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
ئاوێنە: كه‌ناڵی سۆمه‌ریه له‌زاری سەرچاوە ئاگاداره‌كان بڵاویكرده‌وه، "یەکێک لە هۆکارەکانی سەردانەکەی مه‌سعود بارزانی بۆ کردنەوەی کەناڵەکانی گفتوگۆ و کەمکردنەوەی بوارەکانی ناکۆکی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستانە، بەتایبەتی لەسەر ئەو بابەتانەی کە پێویستیان بە راوێژی سیاسی زیاتر هەیه".
ئاماژەیان بەوەشکردوە، "گرنگی ئەو سەردانە لە گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی و بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنە نیشتمانییەکان لە نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکاندادایە".
به‌گوێره‌ی وته‌ی یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان، سەردانەکەی بارزانی بۆ به‌غدا دەرفەتێکه بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ، نەک تەنها لە پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر، بەڵکو لە داڕشتنەوەی دیمەنی سیاسی عێراقیش لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن.
دوایین سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا لە 3ی تەمموزی 2024 به، دوای چەند ساڵێک سەردانی بەغدای کرد، لەو سەردانەدا کۆبونەوەی گرنگی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردە سیاسییەکانی دیكه ئەنجامدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی.