کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم، وهڵامی راگهیهندراوهكهی ئهمڕۆی دەستەى راگەیاندن و گەیاندنى عێراق دهداتهوهو دهڵێت، له دهسهڵاتی ئهواندا نییه گرێبەستى پاکتاوى نێوانیان ههڵبوهشێننهوهو داواش لە سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات دەستوەردان بکات و مافیان بۆ بگهڕێنێتهوه.
ئاوێنه: کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم ئهمڕۆ یهكشهمه، له راگهیهندراوێكدا وتی، بەگوێرەى راسپاردەى لیژنەیەکى حکومى کە سەرۆک وەزیرانی پێشوى عێراق لە ساڵى 2025 رەزامەندى لەسەر داوە، تاوەکو پاکتاوکردن لەنێوانیان بکرێت و لەبەرامبەردا گرێبەستى کارکردن بە خزمەتگوزارى نەوەى چوارەمیان پێ بدرێت، بەڵام تاوەکو 2ى حوزەیرانى ئەمساڵ چەند نوسراوێک لەنێوانیان ئاڵوگۆڕکراوە بەبێ ئەوەى بەربەستەکانى بەردەم واژۆکردنى گرێبەستى کارپێکردن بە خزمەتگوزارییەکە چارەسەر بکرێت و بەهۆیەوە دەستەکە گرێبەستى پاکتاوکردنەکەیان هەڵوەشاندوەتەوە.
کۆڕەک تیلیکۆم راشیگەیاندوە، سەرۆکى جێبەجێکارى ئەو دەستەیە دەسەڵاتى ئەوەی نییە گرێبەستى پاکتاوکردنەکە هەڵبوەشێنێتەوە کە لەلایەن دەسەڵاتى باڵاترەوە بڕیاری لەسەر دراوە.
پێشتر دهستهی راگهیاندن و گهیاندنی عێراق له راگهیهندراوێكدا وتی، بههۆی کۆتاییهاتنی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم ههبو و هەڵوەشاندنەوەی ئهو گرێبهستی پاكتاوهی كه لهگهڵیدا كرابو، لهئهنجامی پێشێلکردنی پابەندبونهكان و جێبەجێ نەکردنی پابەندبونە یاسایی و داراییەکانی، لێكهوتهكانی ئهم بڕیارانه لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و دارایی و کارگێڕیی پێویست بەرامبەر كۆمپانیاكه لەلایەن دەستەوە، لەوانەش دانانی نیشانەی دەستبەسەرداگرتن لەسەر سەرمایە گوازراوە و نەگوازراوەکانی بەپێی بڕگەکانى یاسا، بەردەوامن لە تەواوکردن و جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێکارە یاسایی و رێكخستنه پێویستەکان بۆ ڕاگرتنی کاری تۆڕی کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم، بە ڕاگرتنی کارکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی تۆڕەکە و ئامێر و سیستەمەکانی سەر بە کۆمپانیاکه، بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی پێیان دراون، بەجۆرێک کە جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێکارە یاساییەكان بەرامبەر کۆمپانیاکە مسۆگەر بکات.