پڕۆژەیاسای "پتەوکردنی یەکگرتووی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتیی" کە دوێنێ ههینی لە لیژنەی داد گفتوگۆی لەسەر کرا، بە تەواوی پەسەند کرا و چاوەڕوان دەکرێت دوای تانەکان، پاش 48 کاتژمێری دیکە بخرێتە بهرنامهی کاری کۆبونەوەی گشتی پەرلەمان.
ئاوێنه: پڕۆژەیاسای "پتەوکردنی یەکگرتووی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتیی" کە پێشکەشی لیژنەی دادی پەرلەمان کرابو، بە دەنگدان لهلایهن لیژنهكهوه پەسەند کرا.
نوێنەری 'ئی پارتی' کە بەشداری لیژنەکە بو، تێبینی و تانەی لە ماددەکانی پڕۆژەیاساکە دا.
هەروەها پارتەکانی دیکەش ئەگەر بیانەوێت تانە یان تێبینییان هەبێت، دەتوانن تا کاتژمێر 11ـی ئەمڕۆ تێبینی و تانەکانیان له بڕیاری لیژنەکە بدهن.
هاوکات، لە گفتوگۆکانی دوێنێ شەودا، پەرلەمانتاری دەم پارتی دیلان کونت ئایان، داوای گۆڕانکاری لە ماددەی چوارەمی پرۆژەیاساکەدا کرد و جەختی لە پێویستی بەشداری ژنان کردهوه لەو لیژنانەی کە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیاساکە دادەمەزرێن.
چاوەڕوان دەکرێت، پڕۆژەیاساکە پاش 48 کاتژمێری دیکە بخرێتە بەردەم کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان.